چەند رۆژێکی وەرزی بەهار ماوە، بەڵام تا ئێستا کەشوهەوای هەرێمی کوردستان فێنکەو کەشناسیش دەڵێت" ئەمڕۆ هەورە بروسکەو تاوە باران بەردەوام دەبێت".
کەشناسی لەبارەی ئەمڕۆ دوو شەممەوە بڵاویکردەوە " بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانی نیمچە دوورگەی عەرەبی، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەگەل بارینی تاوە باران و هەورە بروسکەی پچرپچری لابەلا بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی وئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و سۆڕان وە هەروەها گەرمیان)،وە هەروەها بەرز بوونەوەی تۆز و خۆل بەهۆی خێرایی با تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، کاریگەری تۆز خۆل لەناوچەکانی باشووری هەرێم زیاتر دەبێت".
لە بارەی پلەی گەرماوە، کەشناسی دەڵێت "پلەکانی گەرما بەگشتی نزیکەی (٢-٤ ) نزم دەبێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم کەمێک زیاتر دادەبەزێت (٤-٦ ) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێرای با، مام ناوەند – چالاک ( ٣٠-٢٠ کم/س)، لەهەندی کات ئەگەری بەهێز بوونی هەیە بۆ سەروی ٤٠کم/س، پاشان لەکاتەکانی ئێوارە خێرایی با سەقاگیر دەبێتەوە.
ئاراستەی با، ئاراستە گۆڕاو دەبێت و مەودای بینین ٦-٨ کم. لەناوچەکانی باشووری هەرێم(گەرمیان) کەمتر دەبێت بۆ (٤-٦ ) کم
سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت لەکاتەکانی بەیانی لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچرپچر هەیە، لە کاتەکانی ئێوارە کەشی هەرێم سەقامگیر دەبێتەوە.
پلەکانی گەرما، بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
خێرای با، لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ١٠-٢٠کم/س.
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەودای بینین ٧-٩ کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٣٦
دهۆک: ٣٨
کەرکوک: ٤٢
هەڵەبجە : ٣٨
زاخۆ : ٣٩
سۆران : ٣٥
حاجی ئۆمەران : ٢٦
گەرمیان : ٤٤