رۆژ به‌رۆژ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی میدیاکان باس له‌وه ده‌که‌ن که چه‌کدارانی داعش له کوبانێ په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی نێوده‌وڵه‌تی، پزیشکێکی نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌که‌ش ئه‌و راستیه دوو پات ده‌کاته‌وه.
زۆرێك له رۆژنامه بیانی و عه‌ره‌بییه‌کان چه‌ند رۆژێکه ئاماژه بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو ده‌که‌ن له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه دژی شه‌رڤانان، دکتۆرێکی نه‌خۆشخانه‌ی هیوای ناو شاری کوبانێش رایگه‌یاند " کۆمه‌ڵێک بریندار گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، دووچاری هه‌ناسه توندی و کرژبوونی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش‌و ئاو له‌چاو هاتن و سووربوونه‌وه‌و هه‌ڵئاوسانی پێست و تێکچوونی گه‌ده، بوونه‌ته‌وه".
ئه‌و دکتۆره جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و نیشانانه‌ی له‌و بریندارانه‌دا ده‌رکه‌وتوون، به‌ڵگه‌ن بۆ به‌کارهێنانی گازی کلۆر یان فسفۆر که له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه کراوه.
پزیشکه‌که ده‌ڵێت" به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌که نه‌بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هیچ جه‌نگاوه‌رێک، پێ ده‌چێت به‌کارهێنانه‌که‌ی سه‌ره‌تایی بێت".