ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت خشتەی ميچەکەیان راگەیەنرا و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بڕی  ٣٤٤ ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

ڕوونیشیکردەوە کە  ئەمڕۆ دووشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکان دەکرێت.


PM:01:21:10/06/2024