ڤیدیۆ.. پسپۆرێکی بواری ژینگە: لە سلێمانی ٨٤١ مولیدە هەیە، جگە مولیدەی ٤٨٢٨ باڵەخانەو دوکانی پیشەسازی

پسپۆری بواری ژینگە، یەریڤان شەهید شاسوار رایدەگەیەنێت بەهۆی مولیدە جۆربەجۆرەکانی ناو شاری سلێمانی ژینگەی سلێمانی پیسەو ستدارە جیهانییەکانی تێپەڕاندووە.

یەریڤان شەهید شاسوار لە پانێڵێکدا لە رێخکراوی ئازادبوون کە رۆژی یەک شەممە لە سلێمانی سازکرابوو، ئاشکرایکرد کە ٥٠٠ مولیدەی گەڕەکەکان هەیە، لەگەڵ مولیدەی هۆتێل و مۆتێلەکان ژمارەکەیان بەرزدەبێتەوە بۆ ٨٤١ مولیدە، ئەمە جگە لەو مولیدانەی ترکە بۆ ٤٨٢٨ باڵەخانەو دوکانی پیشەسازی دابین کراوە.

ئەو شارەزایەی بواری ژینگە جەخت دەکاتەوە کە ژینگەی سلێمانی لە رووی پیسبوونەوە ستانداری تێپەڕاندووەو پیسە.

لەم لینکەوە دەقی قسەکانی ببینە.. 
 


PM:01:22:10/06/2024