خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ راگەیەنرا

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی هەرێم راگەیەنرا.

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ٥ی ڕاگەیاند، كە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە دەستپێدەكات و ڕۆژی پێنج شەممە كۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ١٠ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بڕی ( ٤١٩,١٩٠,٠٠٠ ) ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خانەنشینی سەربازی لە لیستەکەدا نییە بەهۆی نەگەیشتنی تەمویلەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، هەر کات تەمویلەکانیان گەیشتە دەست وەزارەتی دارایی و ئابوری ، دەست بەجێ دەست بەدابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.






PM:05:33:10/06/2024