وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بڕیاریدا به لادانى به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر و دهۆك کە پێشتر هه‌ردوو پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد.
بەپێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێم کە واژووی ئیحسان عبدولرەحمان سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە، تێیدا هاتووە" به‌هۆی دابڕینی عه‌مید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری هه‌ردوو چاكسازیی گه‌وران/ هه‌ولێر – هۆك/ بڕیاردراوه به دانانی دوو كه‌سی تر بۆ هه‌ردوو شوێنه‌كه".
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سه‌لام جه‌مال به ناونیشانی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی پێشكه‌وتوو له چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت دەستبەرکادەبێت، هەروەها به‌شار دیوالی لێپرسراوی هۆبه‌ی یاسایی له چاكسازی گه‌ورانی دهۆك به‌وه‌كاله‌ت دیارکراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە له ڕۆژی ٥ی حوزه‌یرانی ئەمساڵەوە كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە.