شەوی دووشەممەی ڕابردوو ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ تەرمی هاوڵاتییەک لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیاربووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەری (سپی)، شەوی دووشەممەی ڕابردوو تەرمی هاوڵاتییەک لە گۆڕستانی سەیوانی شاری سلێمانی دۆزرایەوەکە شوێنەواری چەقۆ بە ملیەوە دیار بووە.
لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و تائێستاش ناسنامەکەی نەزانراوە و هۆکاری سەرەکی رووداوەکەش روون نییە، بۆ ئەو مەبەستەش هێزه ئەمنییەکانی سلێمانی پهڕاوی لێكۆڵینهوهیان بۆ رووداوهكه كردوهتهوه.