ئاگر لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە

ئاگر لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە و تیمەکانی بەرگری سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.

کەمێک پێش ئێستا بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گەراجی تایبەت بە دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە بەشی ماتۆڕسکیلە دەستبەسەرداگیراوەکانی گرتووەتەوە.

ئاگرەکە تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و مەترسی لەسەر سوتانی ئەو ئۆتۆمبێلانەش هەیە کە دەستیان بەسەرداگیراوە.


PM:08:34:11/06/2024