ئەپیکۆر: عێراق بەڵێنیداوە قەرزەکانمان بداتەوە

ئەپیکۆر ڕایدەگەیەنێت" وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی پێدانی یەك ملیار دۆلاری پێ‌ داوین وەك قەرزەكانمان"، وهەروەها وتی" گرێبەستە نەوتییەكان ڕادەستی عێراق كراوە".

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە،" وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنیداوە لەماوەی ١٠ ساڵدا بڕی یەک ملیار دۆلار قەرزەکانمان بداتەوە".

ڕاشیگەیاندووە" سەرجەم گرێبەستە نەوتییەکان، کە پێشتر لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە تەسلیمی وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە".

لە راگەیەنراوەکەی ئەپیکۆردا هاتووە"  وەزیری نەوتی عێراق بە فەرمی پێی ڕاگەیاندووە، بۆ خەرجی یەک بەرمیل دەرهێنانی نەوت بڕی 8 دۆلار دابین کراوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایات و گرێبەستی نوێ لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەینەوە و دوو ساڵ جارێک بەگوێرەی دۆخی بازاڕی نەوت و دارایی پێداچوونەوە بە گرێبەستەکاندا دەکرێت".


PM:09:23:11/06/2024