ئەمڕۆ چوار شەممە لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ئەو ژنە دوو گیانەی کۆتایی هەفتەی رابردوو رایگەیاند: لەلایەن مێردەکەیەوە سوتێنراوە، گیانی لە دەستدا.
هەفتەی رابردوو لە سلێمانی رووداوی سوتانی ئافرەتێکی ١٧ ساڵە بووە بابەتی رای گشتی، ئافرەتێکی دوو گیان بە دوو مناڵەوە سوتا، باوکی کە ناوی جەزا جەوهەرە بە میدیاکانی راگەیاندووە " کچەکەی لەلایەن مێردەکەیەوە و سوتێنراوەو کچەکەم رازی نەبووە ژنی بەسەردا بهێنن، هەر بۆیە لەلایەن مێردەکەیەوە سوتێنراوە".
لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکاندا خۆی و کەچەکەشی ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە لەلایەن مێردە ٢٢ ساڵەکەیەوە لە ناو گەرماوی ماڵەکەیاندا سوتێنراوە، باوکی هاوسەری ژنەکەش لە میدیاکاندا رایگەیاند کە بووکەکەیان خۆی سوتاندووە.
ئەو ئافرەتە کە دوو گیان بوو بە دوو مناڵەوە پێشتر سەری تاشرابوو، وەک خۆی وتی مێردەکەی تاشیوویەتی، هەروەها مناڵێکی چەند رۆژێک پێش رووداوەکە لە سکی دایکیدا گیانی لە دەستدابوو، لە کاتی سووتانەکەشدا مناڵەکەی تری گیانی لە دەستدا، ئەمرۆش چوار شەممە بەهۆی ئەوەی لە ٨٥% جەستەی سووتابوو لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی لە سلێمانی گیانی لە دەستدا.
هاوسەری ئەو ئافرەتە لە بەندیخانە دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوە بۆ دەرخستنی رووداوەکە و بەردەوامە.