پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەو تۆمەتبارەی باوکی خۆی بە چەقۆ کوشت دەستگیرکرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە" تۆمەتبار (ر، ع، ج) لە دایکبووی ٢٠٠٥ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن". 


PM:04:02:12/06/2024