ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" خوازیارن لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت"، دەشڵێت" نابینە به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوه‌وه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌دا، ئه‌نجامی سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خرایه‌ڕوو.
ئەوەش هاتووە" سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە له كۆبونه‌وه‌كاندا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه پێویسته هه‌رچی زوه ڕێكار و میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم دابنرێت تا له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بكرێت و داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمیش بخرێته‌وه ناو داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق بۆ خزمه‌تی خه‌رجییه‌كان، تاكو چیتر زیان به گه‌نجینه‌ی گشتی عێراق و هه‌رێمیش نه‌گات، كه ئه‌مه خواستی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیشه، لای خۆشیەوە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم نابێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و خوازیاری ئه‌وه‌یه له زوترین كاتدا بگه‌ن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی".
بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه، گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر بڕیارێكی حكومه‌تی فیدڕاڵ تایبه‌ت به دانانی دوو گۆڕه‌پانی گومرگی له هه‌ردوو پارێزگای موسڵ و دیاله كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی جوڵه‌ی بازرگانی له ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوه، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كاریگه‌ری و ده‌رهاویشته نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بن بۆ گفتوگۆ به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسانكاریكردن بۆ بره‌ودان به جوڵه‌ی بازرگانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بێت به ڕه‌چاوكردنی ده‌ستور و یاسا به‌ركاره‌كان و نه‌هێشتنی ڕوتین و به‌ربه‌سته‌كان.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاشان له بڕگه‌ی سێیه‌مدا، دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان و ئاڤاهییا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكرد كه بڕیاره له مانگی (تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، وه‌زیری پلاندانان، تیشكی خسته سه‌ر ڕێكار و ئاماده‌كاری و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چونی سه‌رژمێری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه و له پێناو گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه بێت و دور بێت له ده‌ستوه‌ردان و هه‌ر ئامانجێكی سیاسی به تایبه‌تی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتاییدا ، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماده سازییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی ١٢ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه.