ئاگرەکەی رێگای هەولێر-گویڕ تا ئێستا بەردەوامە و زیاتر لە ١٠ کەس بریندارن و چەند ئۆتۆمبێڵی دیکەش سووتاون.
بە گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە هەشت کاتژمێرە ئاگرەکەئ پاڵاوگەی رێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و کەمێک لەمەوبەریش تەقینەوەی زیاتر تێیدا روویدا و ئاگرەکە گەورتر بووە.
تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس بریندار بوون، کە زۆرینەیان کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێرن و ٣ ئۆتۆمبێڵی بەرگری و چوار تانکەری دیکەش سووتاون.
لەوماوەیەدا زیاتر لە ٣٦ تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بوون، بەڵام هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە و زیاتر پەرە دەستێنێت.
شەوی رابردوو ئاگرەکە سەرەتا لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە و دواتر پەرەی سەند و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.