وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دەرگای تۆمارکردنی داواکاری و پێشکەشکردنی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان درێژکرایەوە".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند" لە ئەمڕۆوە وادەی تۆماریکردنی ناوی حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژكرایەوە".
وتیشی" بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران، تا ٢٤ی حوزەیران تۆماری حزب و كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەردەوام دەبێت".