فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ڕایدەگەیەنێت" پاڵاوگەکەی سەر ڕێگەی گوێڕ نایاساییە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی و ژینگەیی تێدا نییە".
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ لیژنەی چاودێری پرۆژە پیشەسازییەکان سەردانی پاڵاوگەکەی گوێری کرد کە شەوی رابردوو رووداوێکی نەخوازراو تیایدا روویدا، پاڵاوگەکە نایاساییە و ئاگرەکەی بووەتە هۆی پیسکردنی بەرگە هەوا و ژینگەی شار بە گشتی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەو پاڵاوگانە هیچ مەرجێکی سەلامەتی و ژینگەییان تێدا نییە".
شەوی رابردوو لەسەر رێگای (هەولێر - گوێر) ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەک کەوتەوە و تا ئێستاش نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت کە بەهۆیەوە ١٠ کەس بریندار بوون، هەروەها ٨ کۆگا و ٩ ئۆتۆمبێلیش سووتاون.