مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند" هەر لە دیدارەکەدا باسی کێشە و گرفتە ئەمنییەکانی ناوچەکەمان کرد، هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە ئیستیقراری ناوچەکە لە بەرژەوەندی دوو لایەنە و هەموو ناوچەکەدایە".
لای خۆشیەوە عەلی باقری وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت، وتی" په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم نه‌پساوه‌یه و ئه‌وه‌ش وایكردوه كه سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه فه‌راهه‌م بێت".
ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی خوزایاری پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له بواری ئابووریدا كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدایه.
عەلی باقری جەختیشیکردەوە کە كاری زیاتر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، چونكه هۆكارێكه بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، بەیانی ئەمڕۆ عەلی باقری بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا و بڕیارە هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) کۆببێتەوە.