سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و سەرۆکی( ماوەبۆدرێژکراوەی) هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌شیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوەی گەیشتە بەغدا گەیشتە شاری هەولێرو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی( ماوەبۆدرێژکراوەی) هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستی دوولایه‌نه‌یان بۆ بره‌وپێدانیان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی یارمه‌تی و پشتگیریی ئێرانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی نێوانیان كرده‌وه هه‌روه‌ها وتیشی" ئێران وڵات و دراوسێیه‌كی گرنگە و په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌یان هەیە."
لای خۆشیەوە باقری، سوپاس و پێزانینی كۆماری ئیسلامیی ئیرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه ئاسانكاری پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانی ئێرانی ده‌كات كاتێك له ده‌وازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌ردانی مه‌زار و شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كان له باشووری عێراق ده‌كه‌ن.
دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو که ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ باقری لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی ( ماوەبۆدرێژکراوەی) حکومەتی هەرێم کۆبوووەوە بڕیارە دوای هەلێر سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبێتەوە.