سەرۆکی بەرەی تورکمانی
رایەگایدن "تۆمەتبارانی سوتاندنی بازاڕی قەیسەرییەكەی هەولێر و كەركوك
دەستگیركراون و لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە".
حەسەن تۆران، سەرۆکی
بەرەی تورکمانی عێراقی لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ تورکمانەکانی قەیسەری هەولێر
رایگەیاند" دوای سوتاندنی قەیسەری قیردار لەکەرکوک، هێزە ئەمنییەکان لە
رێگەی کامێرای چاودێرییەوە توانیان ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستنیشان بكەن و
دەستگیریان بکەن".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی
عێراقی ئاشکرای دەکات لە لێكۆڵینەوەكاندا دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە
قەیسەری قیردار و قەیسەرییەکەی هەولێریش هەر ئەوان سوتاندویانە.
لە رۆژی ٥ ی ئایار ئاگر
لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی (٥٠٠) دوکان سوتان،
بەرەبەیانی رۆژی ١٩ ی ئایاریش ئاگر لە قەیسەری قیردار كە دەكەوێتە ناو بازاڕی
گەورەی شاری كەركوك کەوتەوەو لە ئەنجامدا ١٤ كۆگا، ١٧ دوكان سوتاون.