گەشتی ئاسمانی نێوان هەرێم و لەندەن دەستپێدەکات

دەستەی گشتی گەشتوگوزار هەرێم رایگەیاند" بۆ یەکەمجار گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی لە نێوان هەولێر- لەندەن دەستیپێکرد".

ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی حوزەیرانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، دلێر محمد، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، قونسولی گشتی بەریتانیا و بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی فلای ئەربیل، هێڵی ڕاستەوخۆی فڕۆکەوانیی هەولێر- لەندەن کرایەوە.

هەروەها راگەیاندرا کە ئەمە یەکەم جارە لە عێراقدا، گەشتی راستەوخۆی فڕۆکەوانی بۆ بەڕیتانیا دەکرێت و کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆ، یەکەم فڕۆکە بە ١٢٥ سەرنشینەوە بەرەو لەندەن هەڵفڕی.

دەستەی گەشتوگوزار دەشڵێت، ئەم هەنگاوە گرنگەی فلای ئەربیل وەک یەکەم هێڵی ئاسمانی کوردستان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر زیادکردنی جموجۆڵی گەشتیاری و بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە وڵاتانی جیهان.



AM:12:08:15/06/2024