بەغدا گوژمەی دووەمی پارەی جوتیاران دەنێرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" گوژمەی دووەمی پارەی جوتیاران گەیشتوە و لە دوای پشوەکانی جەژن رێکارە کارگێڕییەکان دەست پێدەکات".

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند" گوژمەی دووەمی پارەی جوتیاران گەیشتوە و لە دوای پشوەکانی جەژن رێکارە کارگێڕییەکان دەست پێدەکات و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت".

ئاماژەدی بەوەشداوە کە لەو بڕە پارەیە ١٠ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانییە، شەش ملیار دیناری بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیاری دیناری دیکەی بۆ پارێزگای دهۆکە".

رۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ و کردنەوەی دەرگای سایلۆکانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە تاوەکو ٤٥ ڕۆژی دیکە کات هەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

ئەمساڵ حكومەتی عێراق بڕی ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرگرتووە، هەر تۆنێكیش بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیردرێت.


AM:09:50:15/06/2024