کەشناسی: تاوەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووب بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەووەداوە کە سبەی ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورت خایەن هەیە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ.

کەشناسی ئاشکراشی کردووە کە سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویە سنوورەیکان ئەگەری بارینی تاوە بارنێکی کورت خایەن هەیە، و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٣ 
 
سلێمانی : ٣٩  

دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤١ 

زاخۆ : ٤٢ 

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٢٧

گەرمیان : ٤٦



AM:10:21:15/06/2024