بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە پێنج شەممە بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک نزم بووەوە.
پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٩٠٠ دینارە، پێنج شەممە بەیانی بە ١٤٦ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزار و ٨٢٤ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار و ١٠٤ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٠ لیرەیە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٦٢٩ دینار.