ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر شێواندنی چیای گۆیژە هاتنە دەنگ

هەڵمەتی بەرگری کردن لە شێواندنی گوێژە بەردەوامە و ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر شێواندنی چیای گۆیژە هاتنە دەنگ.

ئەمڕۆ  شەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە درێژەی هەڵمەتی بەرگریکردن لە شێواندنی گوێژە کۆمەڵیک لە رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی هاتنە دەنگ و لە بەیاننامەیەکدا لەژێر ناوونیشانی ( پاراستنی ژینگە و سروشت ئەرکی هەموولایەکمانە) هۆشداریان دا بە لایانی پەیوەندیدار و کۆمپانیاکان لەسەر تێکدانی سروشتی شاری سلێمانی و مەترسییەکانی و داوایان کرد لەجیاتی دەستدرییەژیانە دەتوانن وەکوو سەیرانگای گشتی بەکاری بێنن.

راشیانگەیاند" دەسەڵات بە ئاشکرا دەرگای کردووەتەوە بۆ کۆمپانیاکان بەبێ رەچاوگرتنی مەرجەکانی سەلامەتی".

لە کۆتاییشدا رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەچەندا خاڵێکدا ئیدانەی ئەم دەستدرێژیانەیان بۆسەر سروشتی سلێمانی ئیدانە کرد و داوایان کرد بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژانە سنوورێک دابنێن.




AM:11:49:15/06/2024