سلێمانی.. بە تۆمەتی ئەنجامدانی توندوتیژی خێزانی کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دوو کەس کە لەلایەن دادگاوە داواکراوبوون دەستگیرکران کە یەکێکیان، بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی خێزانییەوە دەستگیرکراوە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن هەریەک لە دادگای كەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی یەک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە، لە دوو چالاكی جیادا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران ،(ف، ق، م) لە دایكبووی ١٩٧٦ بەپێی ماددەی حەوت لە یاسای توندوتیژی خێزانی، هەروەها تۆمەتبار (م، م)  بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسی سزدانی عێراقی کە تایبەتە بە تاوانی فێڵکردن (قۆڵبڕین)، ڕاگیروان.


PM:02:20:15/06/2024