گه‌شتیاران له‌باره‌ی‌ سه‌ردانكردنیان بۆ ئێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت" ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆکانیان کۆنە ناتوانن گەشت بۆ وڵاتی ئێران ئەنجامبدەن". 

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری بۆ ئەو گەشتیارانەی کە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ وڵاتی ئێران دەکەن لە بەرواری ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان تازە بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و رێگەیان پێنادرێت گەشتەکەیان ئەنجامبدەن". 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" بڕیارەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەرچووە، و داوا لە گەشتیاران و هاوڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن". 



PM:04:03:15/06/2024