ئەردۆغان دژی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی رۆژئاوای کوردستان وەستایەوە


سەرۆکی تورکیا بە راشکاوی دژی هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی رۆژئاوایی کوردستان وەستایەوەو رایگەیاند" یارییەک هەیە کە بۆ بونیانتانی تیرۆر-ستانێک".

ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ شەممە ١٥ ی حوزەیران لەکاتی گەڕانەوەی سەردانەکەی بۆ هەردوو وڵاتانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لەنێو فڕۆکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

رۆژنامەنووسان چەندان پرسیاریان لەبارەی پرسە ناخۆییەکان و ناوچەکەوە لێکرد لە وەڵامێکدا لە بارەی هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە، ئەردۆغان وتی " هەوڵێک بۆ رەوایەتیدان بەو رێکخراوی تیرۆریستی هەیە". 
 
هەروەها وتیشی " هەڵبژاردن و شتی وا نییە. با ئەوەش بڵێم، هەوڵێک لە ناوچەکەدا بۆ پێدانی رەوایەتی بە رێکخراوی تیرۆریستی هەیە. یارییەک هەیە کە بۆ بونیانتانی تیرۆر-ستانێک."

تا ئێستا بەڕێوەبەری خۆسەر لەبەر رۆشنایی ئامۆژگارییەکانی ئەمەریکاو وڵاتانی رۆژئاوا دووجار لە رێگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی دواخستووە کە بڕیارە لە  ٦ پارێزگا و ٤٠ قەزاو ١٠٥ شارۆچکە ئەنجام بدرێت. 

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی رۆژئاوای کوردستان سەرەتا بڕیاری دا رۆژی ٣٠ ی مانگی ئایار هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت کە زیاتر لە ٣ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەیە، دواتر جارێکی تریش دوای خست رۆژی ١١ ی حوزیران، دواتر دواخرا بۆ مانگی ئاب. 



PM:08:05:15/06/2024