سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا ده‌كات هه‌رچی زووه كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی بكرێت.
له‌په‌یامێكدا بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌و، عه‌لی باپیر ده‌ڵێت، "هیوادارم هه‌رچی زووتره كاتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی بكرێ و چیدیكه په‌رچ و كۆسپ و گرێ و گۆتاڵی نه‌خرێته به‌ر".
سەرۆکی کۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت" هه‌ركام له‌حكومه‌تی نێوه‌ندیی و هه‌رێم چیدیكه به‌هۆی گوریس پچڕكێنه‌ی نێوانیانه‌وه زیان به‌موچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌گه‌یه‌نن و، هه‌ركه‌س له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ده‌ست و برد بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌ر شانی و، هیچكه‌س و لایه‌ك به‌هۆی ته‌ماع تێكردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانه‌وه، پڕۆسه‌كه په‌ك نه‌خات و خه‌ڵكه‌كه‌ش زیاتر باج نه‌ده‌ن."
عەلی باپیر پێیوایە کە هەرێم لە ئێستا لە بۆشایی یاساییدا گوزەر دەکات و پێویستە هەرچی زوترە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.