پیرۆزبایی دەزگای راگەیاندنی سپی

بەبۆنەی دەستپێکردنی رۆژانی جەژنی قوربانەوە، دەزگای راگەیاندنی " سپی " پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خەڵکی کوردستان و موسڵماننان دەکات.

هەر بەم بۆنەیەوە بەڕێزو پێزانینەوە دەڕوانینە ئەو فەرمانبەرانەی لەم رۆژەشدا لەسەر کارن و خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکەن.

جەژن و بۆنەکان رۆژی ئاشتبوونەوەو گەردن ئازادییە، هیوادارین لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا لایەنە سیاسییەکان ناکۆکییەکانیان نەهێڵێن و هەوڵی زیارتی خەڵکی کوردستان بدەن.

جارێکی تر لە خەڵکی کوردستان و موسڵمانان جەژنی قوربان پیرۆزە.

دەزگای راگەیاندنی سپی 



PM:10:07:15/06/2024