کوڕێکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆچی دواییکرد

کوڕێکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بەهوێ خوێنبەربوونەوە کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەکەی بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی( سپی)ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی حوزەیران لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کوڕێکی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلیەی قادری، کە نەخۆشی تالاسیمیای هەبووە، ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە هەر لە ماڵەوەبووە، بەڵام بەهۆی رووداوێکەوە توشی خوێنبەربوون بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 ئەو کوڕەی شێخ نەهرۆ، ناوی محەمەدە و لە هاوسەری یەکەمی شێخ نەهرۆیە و تەمەنی نزیک ١٨ ساڵەوەیە و لە وڵاتی ئوردن نیشتەجێبووو هەر لەوێ بەخاک دەسپێردرێت، بەڵام لە سلێمانی پرسەی بۆ دادەنرێت و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی پرسەکەی لە تەکیەی سەرەکی تەریقەتی کەسنەزانی لە سلێمانی دەبێت.

تەریقەتی قادری - کەسنەزانی تەریقەتێکی ئیسلامییە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان شوێنکەوتووی هەن، بارەگەی سەرەکی تەریقەتەکە لە شاری سلێمانییە.

AM:08:54:16/06/2024