هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژن قەدەغە دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە هەر چوار ڕۆژی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر قەدەغەیە.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران ئاماژە بەوەدەکات، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر بەهەموو جۆرێکی، ترێلە، لۆری و قەلاب، دەکەینەوە کەوا هەرچوار رۆژی جەژن هاتووچۆکردن لە کاتژمێر (١)ی دوای نیوەرۆ تا کاتژمێر (٩)ی شەو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران تا سپیلک، هاتنیش لە هەولێر بە پێچەوانەوە لە سپیلک بۆ حاجی ئۆمەران.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لەبەر دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیاریەکان بەتایبەتی گەلی عەلی بەگ، داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندی بریارەکەبن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەپێچەوانە سەرپێچیکار رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


AM:09:45:16/06/2024