ئەمڕۆ باران دەبارێت و گەرما دەگاتە ٤٧ پلە

بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، لە ناوچە كوێستانییەكان باران دەبارێت و لە ناوچەكانی گەرمیان گەرما دەگاتە ٤٧ پلە .

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە، کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، ئاسمان ساماڵ ده‌بێـت له‌گه‌ڵ درووسبوونی هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌ور، له‌ دوای نیوه‌ڕۆ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان ئه‌گه‌ری بارینی تاوه‌ بارانێكی كورتخایه‌ن هه‌یه‌.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی  ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٢ پلە بەرزدەبێتەوە و کەش گەرمتر ئەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە سبەی دوو شەممە 
کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور، و  پلەکانی گەرما  کەمێک نزم دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٢

سلێمانی : ٤٠

دهۆک : ٤١

کەرکوک : ٤٤

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٢٨

گەرمیان : ٤٧


AM:10:14:16/06/2024