پێشبینی دەکرێت بۆ جەژن زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بێنە هەرێم

لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشبینی دەکرێت بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان. 

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە ١٠ ڕۆژ بەر لە جەژنی قوربان زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و پێشبینی دەکەین بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ هاتنی گەشتیاران لە تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان، هۆتێل و مۆتێل و ڕێستۆرانتەکان کراوە دەبن بۆ پێشوازیی و خزمەتکردنی گەشتیاران.

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتیشی" لە چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا سەرەرای ئەوەی وەرزی گەشتیاری نەبووە، بەڵام زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە هەشت ملیۆن گەشتیار بێنە هەرێمی کوردستان بکەن".



AM:11:59:16/06/2024