سودانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر پاراستنی سەروەری عێراق

لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیا بۆ دەستکردن بە لەشکرکێشیەکی گەورەی نوێ لە هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رایگەیاند "  خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرامبەر پاراستنی سەروەری وڵاتەکەمان".

ئەمڕۆ یەک شەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی جەژنی قوربان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو لە بڕگەیەکدا ئاماژەی بۆ سەروەری عێراق کرد.

لەو پەیامەدا کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویکردەوە دەڵێت "لە گەلی عێراق دەکەم و لەم ڕۆژەدا پەیمان لەگەڵ گەلەکەمان نوێ دەکەینەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی لە بەرنامەی کاری حکومەتەکەماندا هەیە".

دەشڵێت، بەردەوامیی خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو گەندەڵییەک دووپات دەکەینەوە.

سودانی جەختی کردەوە کە خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر پاراستنی سەروەری وڵاتەکەمان و یاساکەی و هەروەها پەرەپێدانی ئابووریەکەی.

ئەوە لە کاتێدایە کە لەم هەفەتەیەدا تورکیا بە سەختی و چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی دەستپێکردووە.



PM:02:47:16/06/2024