هەولێر خۆڵبارینەو، بەهۆی رەشەباوە لە خەبات کارەبای چەندان شوێن بڕدرا

یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە هەولێڕ خۆڵبارین و رەشەبا بوو، لە خەبات چەندان دار شکانەوەو کارەبای چەند ناوچەیەک بڕدرا.

ئەمڕۆ یەک شەممە لە هەولێر شەپۆلێکی رەشەبا و خۆڵبارین بۆ ماوەیەک شارەکەی گرتەوە، هەروەها بەهۆى بای بەهێز لە شارۆچکەى خەبات بەشێک لە تۆڕەكانی كارەبای نیشتمانیی زیانیان پێگەشت و بەهۆیەوە چەند گەڕەكێك لە شارۆچکەکە ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێرە کارەبایان نییە.

لە خەبات بەهۆی ئەو رەشەبایەوە زیان بە بەشێکى تۆڕەکانى کارەبا گەیشتوو، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەی تۆڕەکەن.

ای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمانی ھەرێم و ناوچەکە ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٢ پلە بەرزدەبێتەوە و کەش گەرمتر ئەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت.



PM:05:03:16/06/2024