لە هاوینەهەوارێکی نزیک کۆیە دەبێتە شەڕە تەقەو کەسێک دەکوژرێت

لە هاوینەهەواری سماقوڵی لە نزیک کۆیە لە چیشتخانەیەک شەڕ دروستدەبێت و لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و چوار کەسی تر بریندار دەبن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د. نەشئەت ئەحمەد پزیشکی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید رایگەیاند" پێنج بریندار هێنراون بۆ نەخۆشخانەکەیان و بەهۆی سەختی برینی یەکێکیانەوە، گیانی لە دەستداوە".

شەڕەکە لە سماقوڵێ لە نێوان چەند کەسێکدا بووە کە ئامۆزای یەکترن و کوژراوەکە کە وێنەکەی لە خوارەوەیە ناوی بڕیار رەشیدە.

هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە



PM:06:39:16/06/2024