بومەلەرزەیەک لە کەرکوک ڕوویدا

كەمێك پێش ئیستا بوومەلەرزەیەكی بەهێز سنووری پارێزگای كەركوكی هەژاند.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەکى بەهێز لە سنووری پارێزگای کەرکوک ڕوویدا کە هاوڵاتییانی شارەکە هەستیان بە بەهێزی بوومەلەرزەکە کردووە و لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.

تائێستا گوڕی زەمینلەرزەکە و چەقی بوومەلەرزەکە نەزانراوە و دەستەی کەشناسیش هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:07:12:16/06/2024