زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە

گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" تا ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار روویان لە شاری سلێمانی کردووە". 

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" تاکو ئەمڕۆ زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار روویان لە شاری سلێمانی کردووە و هێشتا بەردەوام گەشتیاری زیاتر روو لە سلێمانی دەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن، ژمارەی گەشتیاران بۆ رۆژانی جەژن، بگاتە سەرووی ١٢٠ هەزار کەس.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ڕایگەیاند" لە ١٠ ڕۆژ پێش جەژنی قوربان زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر و پێشبینی دەکەین بۆ ئەم جەژنە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن".


PM:07:43:16/06/2024