ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی گەورە لە دارستانی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی ئیداره‌ی سۆران، لەبارەی ڕووداوەکەوە رایگه‌یاندووە" دواینیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە له دارستانی چۆمان كه‌وتوه‌ته‌وه و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ش نه‌زانراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی قه‌زاكه، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بێجگە لە سوتانی پوش و پاوانی سنوورەکە، ئاگره‌كه هیچ زیانێکی گیانی نەبووه،