نرخی زێڕ سەرلەنوێ بەرزدەبێتەوە

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نرخی زێڕ نزیکەی ١٠٠ دۆلار دابەزی، بەڵام ئەمشەو یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێم بەرزبوونەوەی تۆمارکرد. 

ئەمشەو نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە ٢ هەزار و ٣٣٣ دۆلاری ئەمریکی. 

هەروەها نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٥٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٠٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٨٥) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٢١) هەزار دینارە.


PM:09:08:16/06/2024