کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە پلەکانی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزدەبێتەوە.

رۆژی دوو شەممە کەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت و، پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
خێرای با، لەسەرخۆ - مام ناوەند ١٠-٢٠کم/س و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت،

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت:

ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری کەمێک تۆز وخۆڵ هەیە.
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ١٠-٢٠کم/س و، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کەمێک چالاک دەبێ بۆ سەروی ٣٠ کم/س.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت :

هەولێر : ٤٣ 
سلێمانی : ٤١ 
دهۆک : ٤٢
کەرکوک : ٤٥
هەڵەبجە : ٤٣ 
زاخۆ : ٤٢ 
سۆران : ٤٠
حاجی ئۆمەران : ٣١
گەرمیان : ٤٦
 



PM:12:08:17/06/2024