سبەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکاتەوە

لە سبەیەوە وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و بۆ هەر تۆنێک ٨٥٠ هەزار دیناری دەدرێتە جووتیاران.
 
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ نەسرین ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند" لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیارمانداوە لە سبەیەوە لە سایلۆکانەوە دەستبکەینەوە بە وەرگرتنی گەنم".
 
نەسرین ئەحمەد وتیشی"  لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٤٤ هەزار و ٣٧٥ تۆن و ٥٤٠ کیلۆ گەنمی جووتیارانیان وەرگرتووەتەو".

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی لە تەواوی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگرتنی گەنم دەستپێدەکاتەوە.

وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ٦ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە لە دوێنێوە سایلۆکان گەنمیان وەرنەگرتووە.
 
بەگوێرەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، حکومەتی عێراق ئەمساڵ ٧٠٠ هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بۆ هەر تۆنێک ٨٥٠ هەزار دیناری دەداتە جووتیاران.
 
 
 



PM:01:51:17/06/2024