تەرمی هاوڵاتییەک لە هاوینەهەواری پڕژێ دۆزرایەوە

لە هاوینەهەواری پڕژێ سەر بە قەزای چومان تەرمی هاوڵاتییەک کە لە شاخ هەڵدێراوە، دۆزراوەتەوە کە ناسانمەی دیار نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ لە پرژێ لە قەزای چۆمان تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری برینداری و رووشاوی بە جەستەیەوە دیاربووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بە نیشانەکاندا دیارە کەسەکە چەند رۆژێکە لە شاخ هەڵدێراوە، هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و جلوبەرگی شاخەوانی لەبەردایە، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی چۆمان.



PM:02:14:17/06/2024