تورکیا.. لە یەکەم رۆژی جەژندا ١٦ هەزار کەس لە کاتی قوربانیکردندا برینداربوون

لە تورکیا نزیکەی ١٦ هەزار کەس لەکاتی قوربانیکرندا برینداربوون، وەزیری تەندروستی وڵاتەکەش دەڵێت" قوربانییەکان لەلایەن کەسانی نەشارەزا ئەنجام دراون".

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردوەتەوە، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان نزیکەی ١٦ هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی وڵاتەکە کراون، کە لەکاتی قوربانیکردندا بریندار بوون.

دەشڵێت" ئەم حاڵەتانەی تۆمارکراون بەهۆی ئەوە بووە سەربڕینی ئاژەڵەکان لەلایەن کەسانێکەوە کراون کە شارەزا نەبوون و داواشیکردوە قەسابەکان لەکاتی سەربڕیندا ئاگادارب".

راشیگەیاندووە" کە بریندارەکان هەزار و ٢٧٤ کەسیان لە ئەنقەرە بوون و ٨٤٠ لە ئیستانبوڵ و ٤١٦ کەسیش لە ئیزمیر".

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو لە تورکیا و لە چوار رۆژی جەژنی قوربان نزیکەی ٣٠ هەزار کەس برینداربوون.


PM:03:53:17/06/2024