بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ٦٠ کۆچبەر خنکان کە ٣٥ یان کوردن.
رەنج پشدەری رۆژنامەنووس و چالاکوانی کاروباری پەنابەران، رایگەیاند:" بەلەمێکی کۆچبەران کە هەڵگری ٧٠ سەرنشین بووە لە کەنارە ئاوییەکانی ئیتاڵیا ژێرئاوکەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکە نزیکەی ٦٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٣٥ کۆچبەریان کوردن کە خەڵکی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانن.
ئەوەشی خستەڕوو، ١٠ کۆچبەریان رزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، بەڵام بارودۆخی تەندروستی بەشێک لە رزگارکراوەکان ناجێگیرە.
تائێستا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی ئەو رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.