خانمە چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ روناک فەرەج چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

ئەمڕۆ روناک فەرەج بەرپرسی راگەیاندن و روناکبیری ژنان و چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

روناک فەرەج هەفتەی پێشوو، بەهۆی لێدانی جەڵتەوە لە نەخۆشخانە لە ژێڕ چاودێری وردی پزیشکیدا بوو، بەڵام کەمێک پێش کۆچی دوایی کرد. 

ڕوناک فەرەج ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان بوو، هەروەها نووسەر و رۆژنامەنووسێکی دیاری شاری سلێمانی بوو.


PM:08:01:17/06/2024