ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ هاوڵاتییەک لە ئاوی دەریاچەى دوکاندا خنکا و تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لە دەریاچەى دوکان خنکا، بەڵام تائێستا ناسنامەکەی نەزانراوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەی دەدەن.
هەر ئەمڕۆ لە نزیک کەپرەکانى سەیرانگاى ژاڵەناو هاوڵاتییەکی دانیشتووی قەزای خانەقین لە کاتى مەلەکردندا خنکا و دواتر تەرمەکەى لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی دۆزرایەوە.