(سپی) هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب ئاشکرا دەکات

هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئاواتی شێخ جەناب بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و بە تایبەتیش میدیای رەسمی بزوتنەوەکە (کەی ئێن ئێن). 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، چەند مانگێک پێش ئێستا میدیای (کەی ئێن ئێن) دوو ڕاپۆرتی لەسەر ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم کردبوو کە تێیدا ڕەخنەی لێگرتووە لەسەر ئەدای لە حکومەتدا، بە تایبەتی لە کاتی نەبوونی مووچەدا، ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانکردنی وەزیری دارایی و ئاڕاستەکردنی دەستلەکارکێشانەوەی لە بزوتنەوەی گۆڕان، هاوکات ئاوات شێخ جەناب داواش لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات کە کەسێک دابنرێت و بخرێتە جێگاکەی. 

بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە کاتی خۆی چەند ناوبژیوانییەک کرا بۆئەوەی تا ئەم کێشەیە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا چارەسەر بکرێت، بەڵام سەرلەنوێ کێشەکە سەری هەڵداوەتەوە و ئاوات شێخ جەناب سوورە لەسەر ئەوەی کە دەستلەکاربکێشێتەوە و داواش لە وەزارەت و بزوتنەوەکە دەکات کەسێک دابنێت جێگەی بگرێتەوە. 

کاتی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی بزووتنەوەی گۆڕان چوار وەزارەتی وەرگرتووە کە پێکهاتوون لە وەزارەتەکانی دارایی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بازرگانی و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.

PM:09:11:17/06/2024