ورمێ.. سێ کرێکار لە کاتی کارکردن گیانیان لەدەستدا

لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کرێکار، لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عیزەدین ئەمین‌ پوور خەڵکی شاری سەڵماس و سەیاد بابالوویی، کرێکاری خەڵکی گوندی گوگرد سەر بە شاری کۆتۆل و دانیشتووی گوندی گولان سەڵماس، لە کاتی هەڵکەندنی بیرێکی ئاو گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کرێکارێکی دیکە بە ناوی سەید مەنزوور عەلەوی خەڵکی گوندی خەرەگووش سەر بە ناوچەی سۆما برادۆستی ئورمیە، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستدا.


PM:09:38:17/06/2024