زیاتر لە ٤٥ هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری هەولێر كردوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت" تائێستا زیاتر لە ٤٥ هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان كردووە". 

نەریمان فازڵ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە ٤٥ هەزار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشوری عێراق لە رێگەی بازگەی شێراوە روویان لە هەولێر كردووە". 

وتیشی" ژمارەی گەشتیاران بۆ هەولێر بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاترە، پێشبینیش دەكرێ بۆ ئەو دوو رۆژەی جەژنی قوربان كە لە بەردەمماندا ماوە، رێژەی گەشتیاران بۆ هەولێر زۆر لەو ژمارەیە بەرزتر ببێتەوە". 


PM:10:15:17/06/2024