لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان، بە هۆکارێکی نادیار پۆلیسێک هاوسەرەکەى و منداڵەکەی خۆی دەکوژێت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، هاوڵاتییەک کە پیشەی پۆلیس بووە هاوسەرەکەی و منداڵە سێ ساڵانەکەی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.
میدیاکانی تورکیا باس لەوەش دەکەن، پۆلیسەکە تەمەنی نزیکەی (٣١) بووە و لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس فەرمانبەر بووە.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، بەڵام تائێستا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە نەزانراوە.